زاری کرمانجی :
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی بێژانی سەر بە قەزای سیدەکان، مێر منداڵێک کە ماتۆرسکیلێکی پێبووە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و کەمێک بەر لە ئێستا گیانی لە دەستدا .
پەیامنێری دەزگای زاری کرمانجی لە سیدەکان، ڕایگەیاند:” ئیسماعیل شێرزاد برادۆستی تەمەن 14 ساڵان و دانیشتووی گوندی دەرهۆڵە لە دەڤەری برادۆست، ئێوارەی ئەمڕۆ بە ماتۆڕسکیلەکەی تووشی ڕووداو دەبێت و بەسەختی بریندار دەبێ، دوای گەیاندنیان بە فریاکەوتنی سۆران بەهۆی سەختی برینی ڕەوانەی هەولێر دەکرێت و کەمێک بەر لەئێستا گیانی لەدەستدا .
ئاماژەشی بەوەدا، ڕووداوەکە لە گوندی بێژانی سنووری سیدەکان بووە، بە ماتۆڕسکیلەکەی خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە و سەری بەسەختی بریندار دەبێ، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لە دەستدا .


































































