مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی فراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، وێنەیەكی نوێی بارمتە ئیسرائیلییەكانی لە ژێر ناوی (ماڵئاوایی) بڵاو كردەوە .
كەتیبەكانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، وێنەی 47 بارمتە ئیسرائیلییەكانی بڵاو كردەوە و نووسیویەتی”بەهۆی كەللە ڕەقیی ناتانیاهۆ، وێنەیەكی ماڵئاوایی لەگەڵ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆن لە غەززە.”
ئامانج لە بڵاوكردنەوەی ئەم وێنەیە هەر وەكوو چاودێرانی سیاسیی باسی دەكەن “قەسام دەیەوێت بەو شێوەیە بەرپرسیارێتیی چارەنووسی بارمتەكان بخاتە ئەستۆی سەركردایەتیی ئیسرائیل.”

































































