مسەتەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
پێشمەرگەیەكی شۆرشی گوڵان، دوای 21 ساڵ لە هەوڵدان و نوسینەوە، كتێبێكی بەناوی چەپكێ لە خەبات و بیرەوەریەكانی پێشمەرگایەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە.
لیوا شەوكەت حەسكۆ دۆڵەمەری، بە درێژایی زیاتر لە 40 ساڵ بەبێ دابڕان لە خەبات و جەنگ و بەرگریكردنی لە ڕێبازی بارزانیی نەمر و دوای 21 ساڵ لە هەوڵدان و نووسینەوە، كتێبێكی بەناوی چەپكێ لە خەبات و بیرەوەریەكانی پێشمەرگایەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە، پەرتووكەكە لە یەك بەرگ پێكهاتووە و بەشێك لە بیرەوەریەكانی خۆی، تەواوی مێژووی بنەماڵەكەی و پەیوەندی خزمایەتییەكانی نووسیوەتەوە لەگەڵ وێنە و یادەوەریەكانی.
لیوا شەوكەت حەسكۆ دۆڵەمەری، بە زاری كرمانجی گووت:”زۆر دڵخۆشم دوای 44 ساڵ دەرفەتی ئەوەم دەبێت بەشێك لە هەست و بیروباوەرەكانی خۆم بنووسمەوە، بۆ ئەوەی نەوەكانی داهاتوو ئاگاداری مێژووی ئێمە بن، نیگەران و دڵتەنگم كە زۆرێك لە هەڤاڵەكانم شەهید بوون و چوونەتە كاروانی نەمران و بەشێكشیان بریندار بوونە یان كەمئەندام بوونە.
گوتیشی: وەك وەفایەك بۆ ڕێبازەكەم و گوندەكەم و خانەوادەكەم هەڤاڵ و هاوسەنگەرانم، بە پێویستم زانی ئەوەی لە ئەندێشە و خەیاڵم ماوە تۆماری بكەم.
































































