زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
زێلێنسکی رۆژی 19-9-2025 لە بارەی كۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆكی ئەمریكا گووتی” تەوەری کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە “گەرەنتی ئاسایش بۆ ئۆکرانیا و سزاکانی سەر ڕووسیا”.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو، چارەسەرکردنی شەڕی ئۆکرانیا لەوە ئاڵۆزترە کە چاوەڕێی دەکرد و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بێ ئومێدی کردبوو.


































































