ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ی ئەمریکی، رۆژی هەینی، بڵاوی کردووەتەوە کە ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هەوڵ دەدات ڕەزامەندیی کۆنگرێس بەدەست بهێنێت بۆ فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل بە بەهای نزیکەی 6 ملیار دۆلار.
ڕۆژنامەی سكای نیوز کە لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە ” فرۆشتنە پێشنیارکراوەکان گرێبەستێک لەخۆ دەگرێت بە بەهای 3.8 ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی 30 هێلیکۆپتەری ئەپاچی لە جۆری AH-64.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە گرێبەستەکە فرۆشتنی 3250 ئۆتۆمبێلی هێرشبردنی پیادەی تایبەت بە سوپای ئیسرائیلیش لەخۆ دەگرێت، کە بەهایەکەی 1.9 ملیار دۆلارە.

































































