مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

سەرۆكی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا، لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ ڕۆژنامەیەكی توركی ڕاگەیاند “هەسەدە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی توركیا و عێراق،” دەشڵێت “ئەگەر تێكەڵ بە سوپای سووریا نەبێت، توركیا ئۆپەراسیۆنیان لە دژ ئەنجام دەدات،”
ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا لە دیمانەیەكی لەگەڵ ڕۆژنامەی میللەتی توركیا گووتی “ئەنقەرە لەبەر هەوڵەكانی سووریا، خۆی لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەسەدە بە دوور گرتووە، بەڵام ئارامگرتنی توركیا تا كۆتایی ساڵ نەخایەنێت و ئەگەر ئەو هێزانە لەگەڵ سوپای سووریا تێكەڵ نەبنەوە، ئۆپەراسیۆنییان لە دژ ئەنجام دەدات.”
شەرع جارێكی دیكە داواكارییەكانی هەسەدی بۆ لامەركەزییەت ڕەتكردەوە و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم داواكارییە ویستێكە بۆ جیابوونەوە.
شەرع لە دیمانەكەدا باس لە كۆبوونەوەی خۆی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) دەكات و دەڵێ “لە كۆبوونەوەكەدا بە فەرماندەی گشتی هەسەدەم گوت، ئەگەر هاتووی داوای مافی كورد بكەیت، ئەوا پێویست ناكات، چونكە كورد هاووڵاتیی یەكسانی سووریایە و من لە تۆ زیاتر پەرۆشی مافەكانیانم.”


































































