مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
یەكەمجارە لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ، دوو نەشتەرگەری جیاواز و نوێ بۆ دوو نەخۆش ئەنجام دەدرێن.
د. كامەران مەلامحەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ بۆ جاری یەكەمە دوو نەشتەرگەری جیاواز و نوێ بۆ دوو نەخۆش ئەنجام دەدرێن، كە بریتین لە رزگاركردنی گورچیلەی ئافرەتێك لە هەبوونی زیاتر لە 10 بەردی قەبارە 1 سم و شاكاندن و دەرهێنانی دوو بەردی قەبارە 2،5 سم و 1 سم لە گورچیلەی راستی پیاوێك، هەردووك نەشتەرگەری لەڕێگەی نازووری تەنیش و بە برینێكی كەم كە یەك سم دەبێت ئەنجامدران.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتیشی: ئەو جۆرە نەشتەرگەریانە لە زۆر شوێن لە شارەكانی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی برینی گەورە و هەڵدرین ئەنجام دەدرێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئازاردانی نەخۆش و گورچیلەكانیان بۆیە نەخۆشەكان ناچارن روو لە نەخۆشخانە تایبەتەكان بكەن، لێرەوە سوپاسێكی تایبەتی مەلامستەفا بارزانی دەكەین، كە پاڵپشت و هاوكارمان بووە بۆ ئەو پێشكەوتنانەی لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ بەدەستهاتوون.


































































