گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا، بە گوژمەی زیاتر لە 3.5 تریلیۆن دینار، 5400 کیلۆمەتر ڕێگای نوێ دروست کراون و نۆژەن کراونەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کابینەی نۆیەم، ژمارەیەکی بەرچاو پڕۆژەی ڕێگاوبانی جێبەجێ کردووە، بەتایبەتی لە بواری نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی ڕێگاوبانەکان.
- ڕێگاکانی دەرەوە (سەرەکی):
لە ڕێگاکانی دەرەوە، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر، ڕێگای نوێ دروستکراوە یان نۆژەنکراوەتەوە، قیڕتاو کراوە.
تێچووی گشتی ئەم پڕۆژانە گەیشتووەتە 1 تریلیۆن و 32 ملیار و 834 ملیۆن دینار.
- ڕێگای گوندەکان: 318 پڕۆژەی تایبەت بە ڕێگای گوندەکان ئەنجامدراون.
کۆی درێژی ئەم ڕێگایانە 317 کیلۆمەتر بووە.
- ڕێگاوبانی ناو شارەکان:
لە ناوخۆی شارەکانی هەرێمی کوردستان، 2168 پڕۆژەی ڕێگاوبان جێبەجێ کراون.
گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژانە زیاتر لە 2 تریلیۆن و 40 ملیار دینار بووە.
- کردنەوەی پڕۆژەی نوێ:
ئەمڕۆ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕێگایەکی دیکەی ستراتیژی و گرنگ دەکاتەوە، کە ڕێگەی دووسایدی شێخان – لالشە. ئەم ڕێگایە بە ماوەیەکی کورت و خێرا بە کوالێتی و ستانداردێکی جیهانی تەواو کراوە.


































































