شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
د. کاوە عومەر، پزشکی پسپۆڕی منداڵان، زۆر جار لە ڤیدیۆکانی دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرامەکەی بڵاو دەکاتەوە و داوا لە دایکان دەکات خواردنی سروشتی بدەن بە منداڵەکان بۆ ئەوەی بەرگریان بەهێز بێت.
د. کاوە عومەر دەڵێت” لە ئێستادا منداڵەکانمان زوو زوو تووشی ڤایرۆس دەبن و نەخۆش دەکەون، لەبەر ئەوەی بەرگری لەشیان بەهێز نییە، بۆیە داوا لە دایکان دەکەم بۆ ئەوەی منداڵەکەت بپارێزیت و بەرگری جەستەی بەهێز بێت لە جیاتی ئەوەی دەرمانی پێ بدەیت خواردنی سروشتی بدەنێ، وەک شەربەتی گێزەر و پرتەقاڵ، لە تەمەنی چوار مانگ یەوە دەتوانی ئەم شەربەتە بدەیت بە منداڵەکەت تا تەمەنی دەبیتە ساڵێک بەڵام هەنگوین و شەکرەی لەگەڵ تێکەڵ مەکە، هەروەها دەتوانن هەفتەی دوو جار بیدەیتێ، بەڵام کە تەمەنی لە ساڵێک گەورەتر بوو ئەوا دەتوانی زیاتری بیدەیتێ.
ئەم پزیشکە دەڵێت” گێزەر و پرتەقاڵ، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین B و فولیک ئەسید، ئەمەش بۆ بەرگری منداڵەکە زۆر باشە و وا دەکات گەدەی ببێتەوە و زیاتر خوارد بخوات، هەروەها فولیک ئەسید خڕۆکەی سوور بەهێز دەکات، کەواتە بە شێوەیەکی گشتی شەربەتی گێزەر و پرتەقاڵ منداڵەکە تووشی کەم خوێنی ناکات و بەرگریشی زۆر بەهێز دەکات.