ئەمڕۆ شەممە، 20 ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی شێخان-لالش و پاركێكی گەورە لە پارێزگەی دهۆک دەکاتەوە.
هەروەها خالید نەرمۆ، سەرۆکی شارەوانی شێخان، ڕاگەیاند، جوتسایدی شێخان – لالش، ماوەی پرۆژەکە 400 ڕۆژبوو، بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی، تەواو کراوە، درێژی جووتسایدەکەش، هەشت کیلۆمەتر و 300 مەترە و پانییەکەشی 25 مەترە، بە 26 ملیار و 484 ملیۆن دینار جێبەجێکراوە.
لە هەمان كاتدا گەورەترین پارک لە پارێزگای دھۆک بڕیارە ئەمڕۆ لە مەڕاسیمێکی شایستەدا بەڕووی هاووڵاتیانی پارێزگای دھۆک بکرێتەوە، کە لەئێستادا بە گەورەترین پارک لەسەر ئاستی پارێزگاکە دادەنرێت، ئەویش پارکی سەرھەڵدانە.
































































