وەزارەتی بەرگریی سعوودیە رایگەیاند، شازادەی جێنشینی ئەم وڵاتە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان پەیماننامەی ستراتێژیی هاوبەشیان لە بواری بەرگریدا واژۆ کردووە.
بە پێی ئەم پەیماننامەیە کە لە لایەن محەممەد بن سەلمان و شەهباز شەریفەوە واژۆ کراوە، هێرش بۆ سەر هەم کام لەم دوو وڵاتە، وەک هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی دیکە دێتە ئەژمار و هەردوو لا پەبەند دەبن لە بەرانبەر هێرشی دەرەکیدا پشتیوانی لە یەکتری بکەن.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند ئامانج لەم پەیماننامەیە پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش و بەرگریی هاوبەشە.
پاکستان تەنیا وڵاتی ئیسلامیی خاوەنی بۆمبی ئەتۆمە و لە بەرانبەریشدا سعوودیە خاوەنی سوپایەکی پڕچەک بە پێشکەوتووترین و نوێترین چەکی ئەمریکییە و ئەم پەیماننامەیە دەتوانێ قورسایی دوو وڵات لە بواری سەربازیدا لە ناوچەکە زیاتر بکات.


































































