کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2025ـی ئەنجوومەنی دەوڵەت، کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسی ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، کۆتایی هات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەنجومەنی دەوڵەت ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕەشنووسێکە بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تێیدا هەڵوێست و وەڵامی خۆی لەبارەی پرسی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت بوو، بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان.
































































