بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، هەینی، 19ـی ئەیلول، لە ناوچە شاخاویەکان ئاسمان ساماڵ دەبێت هەروەها لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم ئەگەری خۆڵبارین هەیە، لە لایەکی دیکەوە لە ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵات ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچر هەیە، هەروەها پلەی گەرما 5 بۆ 6 پلە نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، هۆشداری دەدا بەیانی رۆژی هەینی رێکەوت 19-9-2025 کەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە رەشەبا و تۆز و خۆڵ کە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمەوە سەرچاوە دەگرێت، بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لەئەنجامی بەرزیی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسۆیی کەم دەبێتەەوە بۆ کەمتر لە 5 کم کە لەهەندی ناوچە وەک ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبیت لە 1 کم. خیڕایی با بۆ کاتەکانی نیوەرۆ دەگاتە بەرزترین ئاست کە پێشبینی دەکرێت لەهەندی ناوچە بگاتە سەروی 50 کم/ک، بۆ کاتەکانی ئیوارە کاریگەریی لاواز دەبیت بۆ کاتەکانی شەو کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی پێنجشەممە، 18ـی ئەیلول.
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆک : 32 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 31 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

































































