محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
ژمارەیەك چالاكوانی ژن كە چەندین ساڵە وەك داكۆكی كاری پرسی مێینە كاردەكەن، بۆ بەكلتوور كردنەوەی خوێندنەوە لە شەلتەرەكان بە هەزاران كتێبی جۆراو جۆر كۆدەكەنەوە.
خانمە چالاكوان كۆسرەت ئەحمەد، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لەگەڵ چالاكوانان پەرێز عومەر، نیشتمان كەمال و گوڵێ سەلیم، دوای پتر لە مانگێك لەكۆكردنەوەی كتێب بۆ ژنانی داڵدەدراو و ئەوانەی لە چاكسازییەكانن بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانەكان، زیاتر لە حەفت هەزار كتێبمان كۆكردەوە و لە مەڕاسیمێكدا ڕادەستی نوێنەری وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییمان كرد”.
ئەو چالاكوانە دەشڵێت” لەم هەفتەیە كتێبەكان بەسەر شوێنی داڵدەدان و چاكسازییەكانی هەرسێ پارێزگاكانی هەرێم دابەش دەكرێن، بەهیوام ئەم چالاكیەمان سوود بگەیەنێت و ئامانجی خۆی بپێكێت.