ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-9-2025، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و 638 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزم بووە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە 24 بە 831 هەزار دینارە و دوینی بە 837 هەزار بوو
زێڕی عەیارە 22 بە 762 هەزار دینارە، دوێنی بە 768 هەزار دینار بوو
زێڕی عەیارە 21 بە 729 هەزار دینارە، دوێنی بە 734 هەزار دینار بوو
زێڕی عەیارە 18 بە 624 هەزار دینارە، دوێنێ بە 629 هەزار دینار بوو.

































































