پلانی 10 ساڵی دانرا و، رێگەی نێوان شارەکانی کوردستان دەبێتە دوو ساید .
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” رێگەی نێوان شارەکان دەکرێتە دووساید، بۆ ئەمەش 220 پڕۆژە لە پلانی وەزارەتن.
گوتیشی:” لەو پڕۆژانە هەزار و 31 کیلۆمەتر رێگای دووساید و یەکساید و تونێل و پردی تێدایە .
باسی لەوەشکرد :” پڕۆژەکان بەپێی پلانێکی 10 ساڵیە و 10 ترلیۆن و 500 ملیار دیناری پێویست دەبێت .


































































