رۆژی چوارشەممە 17ـی ئەیلوولی 2025، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند: کونسوڵی گشتی، گرین، لە کۆبوونەوەی بەرپرسە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچوونەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ساڵی ٢٠٢٢ بەشداریی کرد.
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: “بەشداربووان بە بەرەوپێشچوونەکانی چاکسازیی پێشمەرگەدا چوونەوە و لەسەر ھەنگاوەکانی داھاتوو ڕێک کەوتن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ھەموو خاڵەکانی یاداشتەکە بە ئامانجی دروستکردنی ھێزێکی سەربازیی پیشەیی و یەکگرتوو”.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: “ھەردوو لا دووبارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان بە ھەوڵەکانی چاکسازی لە ھێزەکانی پێشمەرگەدا کردەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیریی ھەرێمی کوردستان دەکات کە ناوچەیەکی سەلامەت و پارێزراو و گەشەسەندووتر بۆ ھەمووان دروست دەکەن.































































