زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاوی کردەوە، نابێت هیچ بریکارێکی خۆراک زیاتر لە 500 دینار لە هەر هاوڵاتییێەک وەرگرێت لەکاتی دابەشکردنی بەشە خۆراک
وەزارەتی بازرگانی بانگهێشتی بریکارەکانی خۆراک و ئارد لە بەغداو پارێزگاکان دەکات بۆ ئەوەی سەردانی ناوەندەکانی ئاڵوگۆڕکردن بکەن بۆ ئامادەکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک و ئارد بۆ دابەشکردن بەسەر هاوڵاتیاندا.
وەزارەت دووپاتی دەکاتەوە کە ئەو بڕە پارەیەی لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت تەنها 500 دینارە.

































































