وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، ئاماژە بەوە دەکات، ئەو شۆفێرانەی جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی جۆرا و جۆر سزا دەدرێن.
هێمن حەمەدەمین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند: هەموو جۆرە نووسینێک لەسەر جامی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەم کارە بیکات پێ بژاردنی دارایی بۆ دەکرێت، چونکە ئەم جۆرە نووسینانە دەبنە هۆی سەر لێشواندنی شۆفێرانی دیکە و ئەگەری لێکەوتی رووداوی هاتوچۆی هەیە.
وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راشیگەیاند: لە یاسای هاتووچۆ ماددەی 30 ئاماژە پێکراوە، ئەنجامدەرانی پێ بژاردنی داراییان بۆ دەکرێت و بۆیە پێویستە شۆفێران وریابن لە هەر جۆرە نووسینێک لەسەر لاشە یان جامی ئۆتۆمبێلەکانیان.
بەشێک لە شۆفێران لاشە و جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن بۆ نووسینی شیعر و گوتە و پەند و درووشم و تێکستی جۆراو و جۆر، کە گوزارشت لە ناخ و بیروباوەڕییان دەکات.


































































