شەپۆڵی کۆچی کرێکارانی ئێران بۆ وڵاتانی دراوسێ لە زیاد بووندایە، داهاتی کرێکارانی ئێران لە عێراق ٤ ئەوەندەی ئێرانە
سامییە گۆڵپوور، سەرۆکی ناوەندی سەندیکاکانی کرێکاران لە ئێران رایگەیاند ” هۆكاری كۆچی كرێكاران بۆ وڵاتانی دیكە تەنها ئابوورییە”.
ئاشكراشی كرد “کەسانێک هەن خاوەنی بڕوانامەی دکتۆران و بوونەتە پاسەوان، بۆیە خەڵک پێیان باشە وڵات بەجێبهێڵن بۆ ئەوەی کەمترین ئاستی پێداویستی ژیان لە شوێنێکی تر بەدەست بهێنن”.
سامییە گۆڵپوور” زیاتر روونیكردەوە” کرێکاران دەبینن بۆ هەمان پسپۆڕی كە هەیانە لە وڵاتانی دراوسێدا سێ بۆ چوار ئەوەندەی زیاتر مووچەیان پێدەدرێت بۆیە بیر دەكەنەوە كە کۆچکردنیان سروشتییە، لەم ساڵانەی دواییدا ڕێژەی کۆچی هێزی کارمان چەند هێندە زیادی کردووە”.

































































