مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا چوار گرووپی چەكداری عێراقی نزیك لە ئێرانی وەك ڕێكخراوی تیرۆریستی ناساند .
ماركۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەمبارەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـى ئەیلوولی 2025 ڕاگەیاند “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، گرووپە میلیشیاكانی بزووتنەوەی نوجەبا، كەتائیبی سەید شوهەدا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ئەوفیا و كەتائیبی ئیمام عەلی دەخاتە لیستی ڕێكخراوە تیرۆریستییە دەرەكییەكانەوە،”
دەشڵێت “ئەم دەستنیشانكردنە بەشێكە لە هەوڵەكانی واشنتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نفوزی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كەمكردنەوەی ئەو مەترسییەی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە تاران لەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دروستی دەكەن.”


































































