شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
شاری لەنگەروود لە وڵاتی ئێران بەهۆی تاوانێكەوە تووشی شۆك بوو، كاتێك باوكێك كچەكەی خۆی لەسەر كێشەی خێزانی دەداتە بەر چەقۆ و دەیكوژێت .
باوكەكە كە ئالوودەی ماددە هۆشبەرەكانە، پرسیار لە ئایلای هەشت ساڵان دەكات، ئەگەر لەگەڵ دایكی جیا ببێتەوە, لەگەڵ كێ دەژی، وەڵامی كچەكەی دڵخۆشكەر نابێ بۆی كاتێ پێ دەڵێت “لەگەڵ دایكم”، بۆیە راستەوخۆ بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر كچەكەی و دەیكوژێت .
بكوژ بە ژنەكەی گوتبوو “ئەگەر بتكوژم تەنها سزا دەدرێم، بەڵام مناڵەكە دەكوژم بۆ ئەوەی شێت بیت و من دوای دوو ساڵ ئازاد دەبم”. ئەم دانپێدانانە شۆككەرە ڕەهەندە ترسناكەكانی كارەساتێكی خێزانیی ئاشكرا كردووە.


































































