زاری كرمانجی-سۆران
بۆ سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کەرتی تایبەت، دەربارەی ئەو نەخۆشانەی کە پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری پشکنینی ڤایرۆساتی ( HIV ) و ( Hepatitis B ) یان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەردەچێت ، پێویستە نەشتەرگەرییەکە بە هەمان نرخ بۆ نەخۆش ئەنجام بدرێت و نابێت نرخی نەشتەرگەرییەکە زیاد بکرێت یان دوو هێندە بکرێت.
هەروەها نابێت نەشتەرگەرییەکە دوابخرێت یاخود ئۆف بکرێت، پارەی زیادە لە نەخۆش وەرنەگیرێت لە ژێر هیچ پاساوێک .
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی



































































