
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی شوێنهوارناسان دەریخستووە، هەندێک لە کۆمەڵگە دێرینەکانی چین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ مۆمياى كردنى مردووەکانیان سوودیان له دووکەڵ وهرگرتووه و ئەمەش کارێکى کاریگەر بوو بۆ مۆمیاى كردن و ئهم شێوازه كۆنتره له ئەو نموونانەی كه لە میسرى كۆن بە هەزاران ساڵ پێش ئێستا بەكار هاتووه.
ئهگهر چى مێژووی مۆمیاكانى میسری کۆن دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٥٠٠ ساڵ لەمەوبەر، بەڵام کۆنترین نموونە ناسراوەکانی مۆمیاکردن تا ئێستا لە کۆمەڵگا کۆنەکانی شیلییەوە هاتووە، کە هەوای وشکی کەناری ئەتاکاما ڕێگەی بە تەرمەکان دەدا بە شێوەیەکی سروشتی وشک ببنەوە.
ئەو لاشەی کە توێژەران بەم دواییە لە چین و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دۆزیویانەتەوە زۆربەیان لە ناوچە شێدارەکانەوە هاتوون، سەرەتا زاناکان سەریان سوڕما لە دۆخی پێچاوپێچی ئێسکەپەیکەرەکان لە گۆڕستانەکانی چین، ڤێتنام، فلیپین، لائۆس، تایلەند، مالیزیا و ئەندەنوسیا، پاشماوەکان نیشانەی سووتانى پێوهيان ديار بوو، بەڵام نيشانهكان لەگەڵ سووتاندنی جەستەدا (سووتانی تەواو) يهكيان نهدەگرتەوە.
شوێنەوارناسان دەڵێن پێدەچێت ئەو ناشتنە نائاساییانە بەهۆی نەبوونی شانە نەرمەکان لەسەر تەرمەکان بووبێت، کە بەهۆی وشک کردنەوەی به دووکەڵەوە دروست دەبێت، ئەمەش کارێکە تا ئێستاش لە بەشێک لە پاپوای ئەندەنوسیا ئەنجام دەدرێت.
هەروەها ئەنجامی توێژینەوەكان لە ئێسکەپەیکەرەکان ئەوە دەردەخەن مەبەست سووتاندنی جەستە نەبووە، بەڵکو پاراستنیان بووە. هەندێک لە نموونەکان تەمەنیان زیاتر لە ١٠ هەزار ساڵە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کۆمەڵگا کۆنەکان هەزاران ساڵ پێشتر شێوازی مۆمیاکردنیان بەکاردەهێنا لەوەی پێشتر زانایانی ئەم بوارە بیریان لێدەکردەوە.


































































