مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، هۆشداری لە ڕوودانی كارەساتێكی گەورە لە عێراق دەدات و دەڵێ “ئەگەر بە زوویی چارەسەرێك نەدۆزرێتەوە، ڕەنگە هاووڵاتییان توانای قبووڵكردنی ئەو دۆخەیان نەبێت.”
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێ “پشتگوێخستنی قەیرانی كەمئاویی لە عێراق، گەلە ستەمدیدەكەمانی ڕووبەڕووی كارەساتی گەورەتر دەكاتەوە، كە ڕەنگە توانای قبووڵكردنی ئەو دۆخەیان نەبێت.”
ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەكەیدا داوا لە بەرپرسانی حكومەت دەكات كە بە زووترین كات دانوستان و ڕێوشوێنی پێویست لەگەڵ توركیا بگرنەبەر، بە مەبەستی بەردانەوەی پشكی ئاوی عێراق لە ڕووبارەكانی دیجلە و فورات.”


































































