زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی قەیرانی دارایی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سۆران ڕاگیرابوون، لە ئێستاش بەر لەهاتنی وەرزی زستان دەست دەكرێتەوە بە تەواوكردنیان.
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “بەهۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگیرا بوون، لەگەڵ ئەوەشدا كاركردن لەچەندین پڕۆژەی ستراتیجی بەردەوامیان هەیە.
ئاشكراشی دەكات: “دوای هەوڵی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای دانیشتن و كۆبوونەوە لەگەڵ ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار دراوە، بەر لە هاتنی وەرزی زستان قۆناغ بە قۆناغ ئەو پڕۆژانە تەواو بكرێن كە ڕاگیراون.
تم الإرسا
































































