لەگەڵ نزیكبوونەوەی سێیەمین ساڵوەگەڕی کوژرانی مەهسا ئەمینی، هێزێكی زۆری ئەمنی بە چەکی قورسەوە لە نانو شاری سەقز لە رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاوەیان پێكراوە و بە دانانی بازگەی پشكنین هاتووچۆیان سنووردار کردووە
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دوینێوە 16-9-2025 هێنانی هێزە ئەمنییەکان زیادی كردووە و ڕێوشوێنی تووندی ئەمنیی گیراوەتەبەر و رێگەی هاتووچۆ بۆ ئەو گۆڕستانەی ئارامگەی مەهسا ئەمینی لێیە گیراوە.

































































