زاری كرمانجی-هیران
بە گوژمەی 50 ملیۆن دینار، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر بنكەی ئاوی ناحیەی هیران، پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندی پونگینە جێبەجێ دەكرێت،
ڕاگەیاندنی بنكەی ئاوی ناحیەی هیران بڵاوی كردوە: لەپێناوی چارەسەر كردنی گرفتی كەمئاوی دانیشتووانی گوندی پونگینە سەربە ناحیەی هیران، لە سنوری قەزای شەقڵاوە، دەستكراوە بە دروستكردنی حەوزی ئاو و نۆژەنكردنەوەو درێژ كردنەوەی بۆڕی بەدرێژی 2 كیلۆمەتر و 800 مەتر”٠
ئەوەش خراوەتەڕوو: “ گوژمەی پڕۆژەكە 50 ملیۆن دینارە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاوی دەوروبەری هەولێر بنكەی ئاوی ناحیە هیران، جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كێشەی كەم ئاوی دانیشتووانی گوندەكە، بە
تەواوەتی چارەسەر دەبێت.


































































