کەمتر لە سێ هەفتە ماوە بۆ چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکردن و گەڕاندنەوەی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دژی کۆماری ئیسلامی، دوێنێ 16-9-2025، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ عەباس عێراقچی و مارکۆ ڕوبیو سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران گووتووێژی کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی کورتی بڵاوکردەوە و ناوەڕۆكی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و فەڕەنسای بڵاو كردەوە و رایگەیاند “هەردوولا پابەندبوونیان دووپاتکردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەرهەم ناهێنێت یان بەدەست ناهێنێت”.
پێش ئەم پەیوەندییە، ژان نویل بارو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی کرد و جەختی لەسەر پێویستی گەڕانەوەی تاران بۆ سەر مێزی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی پرسی ناڤۆکی کردەوە.
ماڵپەڕی (یرنا) بە پشت بەستن بە سەرچاوەكانی لە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ” عێراقچی لە گووتووێژی خۆیدا لەگەڵ بارو، جارێکی دیکە چالاک کردنی میکانیزمی (سناب بەگ) لە لایەن وڵاتانی ئورووپایی لە ئەنجوومەنی ئاسایش بە “بێ هیچ ڕەوایەتییەکی سیاسی و یاسایی” ناوبرد و ڕایگەیاند، ئەم کارە گرژی و قەیران زیاتر دەکات.
عێراقچی جەختی لە “ئاشتیخوازانەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران” کردەوە و ڕایگەیاند ” ئێران ئامادەیە بۆ هەر ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش بەرنامەی ئەتۆمی”.































































