مههدى محهممهد – زاری كرمانجى :
ئەحمەد ڕەمەزان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕاگەیاند “ئێوارەی سێشەممە ڕێكەوتی 16ـى 9ـى 2025، لە كارگەیەكی چەو و لم لە پێشخابوور، شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەناوی (ح. ئـ. م) تەمەن 55 ساڵ لەكاتی پڕكردنی گەڵابەكەی دەچێتە ناو بۆدی گەڵابەكەی و لەوكاتەش شۆفێری شۆفەڵەكە لم دەكاتە ناو گەڵابەكە،”
لە دوای پڕكردنی گەڵابەكە هەر وەكوو گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاماژەی بۆ دەكات ماوەی دوو كاتژمێر لە پیاوەكە دەگەڕێن و نایدۆزنەوە، بۆیە گومانی ئەوە دەكەن كە كەوتبێتە ژێر لمی ناو گەڵابەكەیەوە، دوای بەتاڵ كردنی گەڵابەكە دەبینن پیاوەكە لە ژێر لمەكە بووە و گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا شۆفێری شۆفەڵەكە دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .































































