زاری كرمانجی- سۆران:
بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر كۆمەڵێك بابەت بچنە بەغدا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دەڵێت ” كار لەسەر ئەوە دەكرێت پشكی حكومەتی هەرێم لە بودجەی گشتی بەرز بكرێتەوە”.
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بۆ رایگەیاندووە ” لە بەرنامەدایە شاندی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر پرسی دیاریكردنی بودجەی كوردستان لە چوارچێوەی بودجەی عێراقی فیدراڵدا سەردانی بەغدا بكات، ئەم سەردانە گرنگە، چونكە حكومەتی نوێی عێراق پێك هێنراوە و ئامادەیی نیشان داوە بۆ گفتوگۆ، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان سەرەتا بە ڕێژەی 17% بووە، دواتر كەم كرایەوە بۆ 12% و بۆ ئەمساڵیش ئەگەری زۆر ئەوەیە بە ڕێژەی 14٪ دیاری بكرێت.”