نزار شه‌ترى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى سۆمۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16-9-2025، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا بۆ ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق رایگەیاند “هه‌موو گرێبه‌ست و پابهندبوونهكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كانى نه‌وتى به‌رهه‌م هاتووى هه‌رێمى كوردستان ته‌واو بوون و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان وا له عێراق ده‌كات، سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى بێت بۆ بازاڕه تینووه‌كه‌ى ئه‌وروپا.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كۆمپانیاى سۆمۆ له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا روونیكردۆتەوە “ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان رووى دا، بابه‌تى تێگه‌یشتن و دانانى میكانیزمه بۆ كاركردن، یاساش له‌سه‌ر هه‌مووان جێبه‌جێ ده‌بێت، وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدراڵى و وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له یه‌ك ئاراستە كار ده‌كه‌ن، به‌و پێیه‌ى نه‌وته‌كه هی عێراقه و تایبه‌تمه‌ندیى ته‌نیا له سروشتى پێوه‌ندیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و كۆمپانیانه‌یه كه له‌وێ كار ده‌كه‌ن”.
نزار شه‌ترى زیاتر گووتی “حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان، پێویستیان به ته‌واوكردنى میكانیزمى جێبه‌جێكردنى یاساى بودجه هه‌یه، له‌م بواره‌یشدا له تێگه‌یشتن پێشكه‌وتووین، كۆششه‌كانیش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ى به رێككه‌وتنى كۆتایى بگه‌ین، بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى نه‌وتى خاو بۆ به‌نده‌رى جیهانى توركى”.
“نه‌وتى خاوى به‌رهه‌مهاتووى هه‌رێم، ئێسته ره‌وانه ناكرێت، به‌ڵكو له‌ناو هه‌رێم به‌كار ده‌برێت، به یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ى یاساى بودجه‌ى 2025 تا ئه‌و به‌شه‌ى له به‌كاربردنى ناوخۆ زیاد ده‌كات، هه‌نارده بكرێت”. (به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى سۆمۆ وای گووت).
ئەم بەڕیوەبەرە ئاماژەی بەوەشدا “كۆمپانیاى سۆمۆ هه‌موو گرێبه‌ست و پابه‌ندبوونه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كڕیاره‌كان به كۆتا هێنا، ئێسته ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بڕى به‌رهه‌م هاتوو له‌لایه‌ن كۆمپانیا به‌رهه‌مێنه‌كان و حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ربگرێت”.
له بەشی كۆتایی قسەكانیدا گووتی “تا ئێسته سۆمۆ هیچ بڕێك نه‌وتى له سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم وه‌رنه‌گرتووه، پێوه‌ندیى گرێبه‌ستكردن له نێوان وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كوردستان و كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌كان ده‌مێنێته‌وه”.


































































