وەرزش – زاری كرمانجی:
سبەی یەكشەممە لە میانەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی گەڕی شەشەمی خولی یانە نایابەكانی كوردستان، پێشوازی لە یانەی چەمچەماڵ دەكات.
سۆران و میوانەكەی، لەم وەرزە بە دۆخێكی نەخوازراو تێ دەپەڕن و ئەنجامەكانیان جێگەی خواستی هاندەران نین، وێڕای ئەوەی ئەنجامەكانی كوڕانی گەرمیان باشترن.
چەمچەماڵ، لە 5 یاریی خاوەنی 5 خاڵە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەند دایە، سۆران لە هەمان ژمارەی یاریی خاوەنی 4 خاڵە و لە دوا پلەی ڕیزبەندی خولەكە دێن.
دواین دوو یاریی نێوانیان، لە سوودی سۆران بووە، بەوەی بردنەوەیەكیان تۆمار كردووە و لە یارییەكیشدا یەكسانبوونە.
ئەم یارییە دەبێتە خاڵی گۆڕانكاری بۆ یانەی پایتەختی شەهیدان، بۆ ئەوەی بتوانن لە ناوچەی مەترسیداری دابەزین خۆیان ڕزگار بكەن.