
پێشڕەو خۆشناو
لەگەڵ دەستبەكاربووونی كابینەی نۆیەم، بەسەرۆكایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی، نەیارانی كوردستان چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لە سەر ئاستی دەرەكی كەوتنە دژایەتیكردن و دروستكردنی قەیران و ئاستەنگ لەبەردەم پلان و ستراتیژی كاروانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و گەشەسەندنی حكوومەتی كوردستان و لە هەموو لایەكەوە هێرش و پەلاماری كوردستانیان دەدا.
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە، سەرۆكوەزیرانی كوردستان لە بەرامبەر ئەو هەموو كۆسپ و ئاستەنگانەی دوژمنانی كوردستان، چەندین پرۆژەی ستراتیژی لە سەرانسەری وڵات بونیاتنرا، كە ئەوەش وەرخانێكی مێژوویین لە ئیدارەدان و حكوومڕانی كوردستاندا.
لە ماوەیەكی كورتدا هەرێمی كوردستان بەڕێگەی پرۆژەكانی حكوومەتی كوردستان بوژاندنەوە و گەشەسەندنی لە بوارە جیاوازەكانی بەخۆیەوە بینیووە بەتایبەت هەوڵ و شەونخوونی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، لە پێناو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان ، پەیامێكی روونی گەیاندە دۆستان و دوژمنانی كوردستان كە ئیتر كەس ناتوانێ كاروانی گەشەسەندنی كوردستان بوەستێنێ.
یەكێك لەو پرۆژە ستراتیژییانەی حكوومەتی كوردستان پرۆژەی ڕووناكی یە، كەوا بڕیارە تا كۆتایی ساڵی 2026 كارەبایی 24 كاتژمێری بگاتە سەرانسەری هەرێمی كوردستان و هەروەها لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكەی ستراتیژی و سەردەمیانە و گرنگ، هەروەها ڕزگاركردنی هەولێری پایتەختی كوردستان كە ساڵانێكی زۆرە بە دەست كەم ئاوییەوە دەناڵێنێت، ئەویش دروستكردنی گەورەترین پرۆژەی ئاوی خێرایە كە لەماوەیەكی پێوانیی و كەمتر لە دوو ساڵ جێبەجێكرا ، چاوەروان دەكرێت بۆ ساڵانێكی زۆر گرفتی بێ ئاوی لە هەولێری پایتەختی كوردستان چارەسەر بكرێت، هەروەها هەرێمی كوردستان لەماوەیەكی كورتدا ، توانیوێتی دەیان پرۆژەی ستراتیژی لەبوارەكانی ڕێگاوبان و پەروەردە و كشتوكاڵ و بازرگانی بونیات بنێت، لەگەڵ ئەوەشدا دوژمنان و نەیارانی دەرەكی و ناخۆیی لە عێراق بەردەوام هەوڵیان داوە بە گەمارۆدان و سزادان ڕێگری لە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان بگرن، بەدڵنییاییەوە ئەگەر ئەو ڕێگریكردن و گەمارۆیانە نەبووایە، هەرێمی كوردستان زۆر گەشەسەندووتر دەبوو، كاروانی رووناكی و ئاوەدانی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە هەنگاوی دەنا .


































































