م. فەرید یوسف نوری، دەرچووی سکوڵی وەرزشی زانکۆی سۆران، وەکو راهێنەرێکی لەشجوانی قەزای خەلیفان بەشداری پێکرد لەخولی ڕاهێنەرایەتی لەشجوانی و لەشڕێکی کوردستان، خۆشبەختانە توانی لە ئاستی ( A ) بڕوانامە لەم خولە بەدەستبهێنێت، وەکو یەکەم وەرزشوان لەقەزای خەلیفان ببێتە خاوەنی ئەم بڕوانامەیە، بە پشتگیری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سۆران، هەروەها لیژنەی ناوچەی خەلیفان و قایمقامیەتی قەزای خەلیفان.

































































