وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداری دا لەبارەی كه‌مبوونه‌وه‌ی مێژوویی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ده‌شڵێت، عێراق ته‌نیا چاره‌گێكی شایسته ئاوییه‌كانی پێ ده‌گات.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 15ی ئه‌یلوولی 2025، خالید شیمال، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، مه‌ترسی خۆی له به‌رامبه‌ر كه‌مبوونه‌وه و دابه‌زینی ئاستی ئاوی ئه‌و وڵاته نیشان دا و ئاشکرای کرد، كه‌متر له 30%ـی مافه‌كانی له باره‌ی ئاوی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پێ ده‌گات.
وتیشی، رێژه‌ی 70%ی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له ده‌ره‌وه‌ن، به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م، ماف و پشكه‌كانی خۆی له‌م باره‌وه پێ ده‌گات. و ساڵی رابردووش نزیكه‌ی 60%ی ئاوی له ده‌ره‌وه پێ ده‌گه‌یشت، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بۆ نیوه دابه‌زیوه.
خالید شیمال ئاماژەی بەوه‌ش داوە، ئاوی كۆگاكراوی عێراق ته‌نیا 8%ـه، ئه‌مه‌ش ئاستێكه، هه‌رگیز له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا تۆمار نه‌كراوه.


































































