زاری كرمانجی-سۆران:
د. دانەر عەبدولغەفار بە زاری كرمانجی گووت: ڕۆژی یەكشەممە، 14ـی ئەیلوولی 2025، هاوشانی جووتیارانی دەڤەری سۆران، سەردانی بەغدامان كرد، ئامانج لە سەردانەكەمان پاڵپشتی و پاراستنی بەرهەمی رەنج و ماندووبوونی جووتیارەكانمان بوو، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دەستەی دەروازە سنووریەكان كۆبووینەوە، لای خۆیەوە، د. عومەر الوائلی بەڵێنی چارەسەركردنی ئەم كێشەیەی پێداین و رایگەیاند، چارەسەری ئەم كێشەیە دەكەن و رێگری لە هاتنە ژوورەوەی بەرهەمی دەرەكی دەكەن، بۆ ئەوەی بەرهەمی ناوخۆی جووتیارەكان لە بازاڕەكاندا ساغ ببێتەوە.
هەروەها لەگەڵ لێژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبووینەوە و داوامان كرد هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە بە یەكجاری.
سوپاسی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان – بەغدا، دەکەین کە هاوکار و پاڵپشتمان بوون.
ئاشكراشی دەكات، بەر لە گەڕانەوەمان پەیوەندیمان بە نووسینگەی د. عومەر الوائلی مان کرد و پێیان راگەیاندین کە بڕیاری ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی بەرهەمی دەرەکی دراوە.
































































