بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ : بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری گرنگ بۆ ناوچەكەمان ڕەزامەندی لەسەر دراوە
زاری كرمانجی – چۆمان :
لە ناحیەی قەسرێ سەر بە قەزای چۆمان، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گوند و ئاوایییەكانی دەڤەرەكە ئەنجام دەدرێن.
شاخەوان حوسێن بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە وەكالەت بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ دۆڵی باڵەیان گوندەكانی سەركان و زێوكە و داڵكە، كۆیلێ ڕێگای ماونان كۆیلە ڕەزامەندییان لەسەر دراوە تا گوندی كۆیلێ قیرتاو دەكرێت، لەگەڵ ئەمەشدا ڕێكخستنی ئاوەڕۆ و دیواری پاڵپشت و ئاوەڕۆی بۆ ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە وەكالەت، ئاشكراشی دەكات:” پرۆژەكە لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە ڕادەگێندرێت و كۆمپانیایەك كارەكان جێبەجێ دەكات و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران چاودێری دەكرێت”.