زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەی ڕووناكی لە ئیدارەی سۆران بەردەوامە و سبەی كاری ئەو تیمانە لە مێرگەسۆر دەبێت.
بەیان قادر، بەرپرسی كارەبای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گوت: سبەی دوو شەممە فیدەری ( 1-2-3-4-5-6-7-8) دەكوژێندرێنەوە
ئەم فیدەرانە تایبەتن بە محەتەی 33 كەیڤی مێرگەسۆر، كە سەنتەری قەزا، هەر دوو ناحیەی گۆڕەتوو و پیران لە خۆ دەگرێت، لە كاتژمێر ٧ بەیانی تاكو ٥ ئێوارە كارەبای نیشتمانی نابێت بەهۆی كاركردنی تیمەكانی پڕۆژەی رووناكی.


































































