زاری كرمانجی-سۆران
پەرتووكی (داربەڕوو) لە ئامادەكردنی (كازم شانەدەری) پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەكان و سەردەمی كۆماری كوردستان و شۆڕشەكانی ئەیلوول و گوڵان و یاوەری بارزانی نەمر بۆ یەكێتی سۆڤیەت، بەسەرپەرشتی ڕەفتار حەسەن بەڕێوەبەری گشتی كتێبخانەی سۆران چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
ناوەڕۆكی پەرتووكی (داربەڕوو) كۆمەڵە هەڵبەستێك لەخۆدەگرێت، بەزمانێكی زۆر سادە و روون پەیامەكانی خۆی دەگەینێت بە خۆینەر، لە رووی بابەتەوە جۆراوجۆر و رەنگینن، بابەتە سەرەكییەكانی بریتین لە خوداپەرستی، ڕۆلی ئافرەت لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی كوردستان، مێژوو، نیشتیمان پەروەری، پارێزگاریكردن لە بەهاكانی داب و نەریت، سروشت و ژینگە پارێزی، ژیانی خەڵكی لە پێشكەوتنی كۆمەڵگە، زانست و خوێندەواری، لە مەیدانی خەبات گرنگی ئەركی لاوان.
ئەم پەرتووكە چوارەمین بەرهەمی چاپكراوی كازم شانەدەرییە، كە چاپ و بڵاوكراوەتەوەو كەوتووەتە بەر دیدی خوێنەران.

































































