وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گەشبینە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و گووتی: حکوومەتی هەرێمی کوردستانە پابەندییەکانی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-9-2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیازەکانی حکوومەتی عێراقی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان پەسەند کردووە.
لە میانەی قسەكانیشدا ئاماژەی بەوە ” گەشبینم بە چارەسەر كردنی پرسی مووچە.”
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن جەختی لەوە کردەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر هەموو خاڵە گرنگەکانی پێشنیازەکەی بەغدا داوە، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا بێت.
دووپاتیشی کردەوە”ئێمە وەک هەرێمی کوردستان ناتوانین شتێک بکەین کە لە دەرەوەی دەستوور بێت، چونکە دەستوور مافی خەڵکی کوردستانی پاراستووە، بۆیە دەبێت پارێزگاری لە دەستووری خۆمان بکەین بۆ ئەوەی مافی خەڵکی کوردستان بپارێزین.”
































































