به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دووزخورماتوو، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه 3 كه‌س ده‌ستگیر كراون كه ته‌قه‌یان له باره‌گای پارتی كردووه و یەكێك لەوانە كارمەندیی ئەمنیی یەكێتییە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14/9/2025 ئیسماعیل ده‌لۆ، بەرپرسی لێژنەی ناوچەی پارتی ڕایگەیاند: “3 كه‌س ده‌ستگیر كراون، كه كاتژمێر 11:08ی دوێنێ شه‌و ته‌قه‌یان له باره‌گای لێژنه‌ی ناوچه‌ی پارتی كردووه، ئەو كەسانە له‌لایه‌ن پۆلیس و هه‌واڵگریی عێراقه‌وه دەستگیر كراون، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناسراون و لە مافی خۆمان خۆش نابین، یه‌كێكیان ئاسایشی یه‌كێتییه.
ئاماژەی بەوەش كرد: ئه‌و ئۆتۆمبێله، به تایبه‌ت بۆ ته‌قه‌كردن له باره‌گای پارتی هاتووه و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی كردووه و ئه‌و كه‌سانه باش ده‌ناسین و هەموو پاشخانیشیان دەزانین، گەڕانەوەی ئێمە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كورد و كوردستانە، بەڵام كەسانێك هەن نیگەرانن به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی، بەو پێیەی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه زۆر روویان له باره‌گای پارتی كردووه.
































































