زاری کرمانجی :
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولین، حکوومەتی عێراق هێشتا مووچەی مانگی 7 و 8ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانە نەکردووە، بریارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەنجامبدات و بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدات .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا ، بە زاری کرمانجی گووت:” کاری سەرەکی ئەنجوومەنی دەوڵەت چارەسەرکردنی پرسە کارگێڕی و یاسایەکانی نێوان دوو پارێزگا یان هەرێم و حکوومەتی عێراقە، دوای کۆبوونەوە پرسە نانەوتی و داهاتە ناوخۆییەکانی کوردستان یەکلایدەکاتەوە و شێوازی ڕادەستکردن بە یاسایی ڕادەگەیێنێت کە ماوەیەکی زۆرە ناکۆکی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە .
ئەو سەرچاوەیە، ئاشکراشی کرد:” دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەت، ئەنجامی کۆبوونەوەکە دەبردرێتە نێو کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و پرسی مووچەی مانگی 7 و 8 یکلای دەکرێتەوە و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت .
































































