زیادبوونی هاوسەرگیری کچانی لاو لەگەڵ پیاوانی بەتەمەن لە ئێراندا بە رێژەیەک زیادی کردووە، کەبۆتە جێگەی تێڕامانی ناوەندەکانی توێژینەوە کۆمەڵایەتی و کۆمەڵناسییەکان.
پرسیاری هۆکارەکانی زیادبوونی ئەم دیاردەیە تێکەڵەیەکە لە پاڵنەرە ئابووری، دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانە کە ڕەنگە لە درێژخایەندا بناغەی بنەماڵە و متمانەی کۆمەڵایەتی بخاتە قەیرانەوە و بەرپرسانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە.
بە پێی بەدواداچوونەکانی راگەیاندنکارێکی ئێرانی بەناوی (داریوش مێمار)، لەم ساڵانەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری کچانی گەنج لەگەڵ پیاوی گەورەتردا بووەتە بابەتێکی جددی باس و خواسی کۆمەڵناسی ئێران.
ئەم دیاردەیە کە لە پەیوەندییە نهێنی و نافەرمیەکانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە هاوسەرگیری فەرمی، ئێستا گەیشتووەتە ئاستێک کە نەک تەنها بۆ شارە گەورەکان بەڵکو بۆ ناوچە پەراوێزو دوور دستەکانیش بڵاوبووەتەوە.
مێژووی ڕاپۆرتە بەراییەکان سەبارەت بەم جۆرە پەیوەندییە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. ئەو سەردەمە بەهۆی تۆقی کۆمەڵایەتییەوە ئەم جۆرە هاوسەرگیریانە کەمتر دیار بوون، بەڵام ئێستا بە تێپەڕبوونی دوو دەیە نەک هەر ئەو سنوور و تۆقانە نەماون، بەڵکو بە گووتەی شارەزایان زیادی کردووە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023ی ڕێکخراوی تۆماری مەدەنی نیشتمانی ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2022, ژمارەی ئەو کچانەی هاوسەرگیریان لەگەڵ ئەو پیاوانە کردووە کە تەمەنیان ١٥ ساڵ بەرەو سەرەوە زیاترە بریتی بووە لە 19498 حاڵەت ئەم ئامارانە بە ڕوونی نیشان دەدەن کە جیاوازییە بەرچاوەکانی تەمەن چیتر سنووردار نین و سەختی ژیان یەکێکە لە هۆکارەکانی زیاد بوونی ئەم دیاردەیە.


































































