زاری كرمانجی-سۆران:
تۆمەتباران دانیان بەو دزیانە ناوە كە ئەنجامیان داوە، لە كۆی 14 دزی 30 هەزار دۆلار و نزیكەی 54 ملیۆن دینار و 80 مسقاڵ زێڕیان لە هاووڵاتییانی سۆران و رواندز دزیووە.
موقەدەم شەماڵ دێواری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە پێرسكۆنفڕانسێكی رۆژنانەوانیدا لە لە بارەگای پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، زانیاری لەبارەی دەستگیر كردنی پیاو ئافرەتێك بە تۆمەتی دزینی بڕێكی زۆر پارەو دۆلار لە سنووری ئیدارەی سۆران خستەڕوو ” دوای بوونی چەند حاڵەتێكی دزی كردن لە سنووری قەزاكانی رواندز و سۆران، بە هەوڵ و ماندوبوون و شەو نخوونی كارمەندانی پۆلیس و هێزەئەمنییەكان و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە بریتین لە پیاو ئافرەتێك هەریەكەو بە جیا تاوانی دزیەكەیان ئانجامداوە”.
گووتیشی: ” ئافرەتە تۆمەتبارەكە خەڵكی شاری كۆیەیە، تۆمتبارەكەی دیكەش كە پیاوێكە دانیشتووی سنووری پارێزگای هەولێرە، دانیان بەو دزیانە ناوە كە ئەنجامیان داوە، لە كۆی 14 دزی 30 هەزار دۆلار و نزیكەی 54 ملیۆن دینار و 80 مسقاڵ زێڕیان لە هاووڵاتییانی سۆران و رواندز دزی بوو، تۆمەتباران دانیان بە تاوانەكانیان ناوە، بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان دەستگیر كراون و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون.