مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە پێنج مێردمنداڵی كوردی خەڵكی گوندی لۆن و دانیشتووی كامێران ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەركراون.
لە ڕاپۆرتەكەی هەنگاو هاتووە “لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی ڕابردوو، پێنج مێردمنداڵی كوردی تەمەن 17 ساڵان بە ناوەكانی پەیام حسەینی، ئەوراز زەمانی ، بێهرووز ڕەشیدی، ئێحسان سەبووری و كاوان سەبووری، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستگیركراون،”
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، دەستبەسەركردنی ئەم منداڵانە لەگەڵ توندوتیژی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەریی بووە .
هەنگاو دەشڵێت “هۆكارەكانی دەستبەسەركردن و شوێنی مانەوەیان و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم منداڵانە، زانیارییەكی ورد لە بەر دەستدا نییە.”


































































