بڕیارەکە لەلایەن عێراق دراوە؛ نزیکەی بیست هەزار خانەنشینی پلە باڵای پێشمەرگە مووچەکانیان کەمدەبێتەوە. ئەم گۆڕانکارییە بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9ـی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق دەبێت، کە یاسایەکی نوێترە لەچاو یاسا کارپێکراوەکەی ئێستای هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە داوایکردووە کە خانەنشینی پێشمەرگە لەبری یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، بەگوێرەی یاسای راژە و خانەنشینی ساڵی 2007 بێت. هۆکاری ئەم داواکارییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەرماڵەی ژن و منداڵ و مەترسی لە یاسای 2007دا ماوەتەوە، بەڵام لە یاسای عێراقیدا نییە.
بەپێی زانیارییەکان ئەوانەی مووچەکانیان کەم دەبێتەوە لە پلەکانی (ڕائید و موقەدەم و عەقید و عەمید و لیوا و فەریق ڕوکن و فەریق)، مووچەکانیان کەمدەبێتەوە

































































