شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :
لە پێناو بەردەستكردنی تەواوی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بۆ هاووڵاتییان و گرنگی دان بە كەرتی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سۆران, بەشی چاندنەوەی ددان لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران ڕایگەیاند “دوای كردنەوەی بەشی چاندنەوەی ددان لە نەخۆشخانەی فێركاری بلێ بە نرخێكی گونجاو، ڕۆژانە ئەم بەشە پێشوازی لە نەخۆشەكانی سنووری قەزای مێرگەسۆر دەكات.”
بە كردنەوەی ئەم بەشە بارگرانی زۆر لەسەر شانی هاووڵاتییان كەمكراوەتەوە و چاندنەوەی ددانەكان بە باشترین كوالێتی و بە نرخی سێسەد هەزار دینار بۆ هەر ددانێك ئەنجام دەدرێت.
































































