په‌رله‌مانتارێكی عێراق، رایگەیاند، عێراق بەدەر نییە لە بە ئامنج گرتنی لە لایەن ئیسرائیلەوە و ئه‌مه‌ریكاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردووه.
عارف حه‌مامی، په‌رله‌مانتار عێراقی، بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ی ڕایگه‌یاندووه” پێده‌چێ ئیسرائیل له عێراق بدات، ئه‌وه‌یش بههۆكارگهڵێك، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گۆڕانكاریدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ئه‌مه‌ریكاش گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه تا هێرش بكاته سه‌ر كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی كه دواترینیان قه‌ته‌ر بوو”.
ئەم پەرلەمانتارە زیاتر روونیكردەوە “ئیسرائیل دان به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نانێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پاڵپشتییه‌كی بێسنووری وڵاتانی رۆژئاوای هه‌یه ئه‌وه‌شیان جێگه‌ی مه‌ترسییه.”
عارف حه‌مامی ڕاشیگه‌یاند: “به ئامانجگرتنی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له كاتێكدایه كه قه‌ته‌ر نزیكه له واشنتۆن، له‌ولاشه‌وه ئیسرائیل بێگوێدانه هیچ شتێك، قه‌ته‌ری بۆردومان كرد.”
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “عێراقیش به‌ده‌ر نییه له‌و وڵاتانه‌ی كه ئیسرائیل ده‌یه‌وێ هێرشیان بكاته سه‌ر و له‌سه‌ر هه‌موان پێویسته ئه‌و هه‌وڵه مه‌ترسیداره ببینین، كه ئیسرائیل به‌و كرده‌وانه‌ی ده‌یه‌وێ ئاشووب دروست بكات، له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی.”
































































