زاری كرمانجی – سۆران :
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فڕەنسی لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات ئەگەر ئێران پرۆژە ئەتۆمییەكەی چالاك بكاتەوە، ئەمجارە ئیسرائیل تەنیا ناوەندە ئەتۆمییەكانی ناكاتە ئامانج، بەڵكوو ڕاستەوخۆ هێرش دەكاتە سەر دەسەڵات .
لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە هاتووە “ئیسرائیل لە هێرشی داهاتوویدا دەست لە هیچ شتێك ناپارێزێت و هێرش دەكاتە سەر كارگە و دامەزراوە ئابوورییەكان،”
لۆمۆندی فەرەنسی جەختی لەوەشكردووەتەوە لەگەڵ چالاكبوونەوەی ئەتۆمییەكانی ئێران، ئیسرائیل فڕۆكەكانی دەنێرێتە ئاسمانی ئێران و هێزە كۆماندۆكانی خۆی لە دژی ئامانجەكان بەكار دەهێنێت و هێرشەكانیشیان تەنیا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكان نابێت، بەڵكوو كۆی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەنە ئامانج و هێرشەكانیان بۆ سەر تەواوی سێكتەرە سیاسی، ئابووری و تەناهییەكانیان دەبێت.
































































